كۆمسیۆن دوا وادەی وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدان ئاشكرادەكات

کوردستان
23:11 - 2024-07-14

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان  دوا وادەی وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرادەكات.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند: دوا وادەی وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدانی هاوپەیمانی و  پارت و  كاندیدی تاك و كاندیدی پێكهاتەكان بریتییە لە كۆتایی دەوامی سبەینێ.

بەپێی دواین مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 20ی تشرینی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

هەڵبژاردنەكە بە شێوەی چوار بازنە ئەنجامدەدرێت و لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە سەرپەرشتی و بەڕێوەدەبرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP