کوردى کەرکوک لەدامەزراندن و وەرگرتنی زەوی بێبەش دەکرێن

کوردستان
11:51 - 2024-07-15

لە کەرکوک فەرمانبەرانى کورد لە وەرگرتنى زەوى و دامەزراندندا گرفتیان بۆ درووست دەکرێت.
پەروین فاتیح ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک رایگەیاند: لەدواى پرۆسەى ئازادى عیراقەوە ناحەقى لە دامەزراندن و زەوى دابەشکردن لە نێوان هەموو پێکهاتەکانى کەرکوکدا دەکرێت و کۆمەڵێک پێوەرى نابەجێ دانراوە بۆ ئەوەى کورد لە دامەزراندن و پێدانى زەوى بێبەش بکەن .
وتیشی: بەشێک لە مامەڵەکان ژێراو ژێر لە بەغداوە کارى پێدەکەن بەبێ ئەوەى لایەنەکانى کەرکوک ئاگاداربن.
رونشیکردەوە: لەدواى رووداوەکانى 2017ـەوە پارێزگارى بەوەکالەتى ئێستای کەرکوک ئەنجومەنێکى راوێژکارى دامەزراند و دەسەڵاتێکى فراوانى هەبوو, بەڵام خۆشبەختانە بە بڕیارى سەرۆک وەزیران هەڵوەشێندراوەتەوەو لێکۆڵینەوەشیان بەرامبەر دەکرێت, ئەو ئەنجومەنە لە ڕابردوودا کارى نابەجێى زۆری لە دامەزراندن و زەوى دابەشکردن کردووەو دەسەڵاتێکى بەرفراوانیان لەلایەن پارێزگارى بەوەکالەتەوە پێدراوە کە ناحەقی گەورەیان بەرامبەر کورد کردووە.
وتیشی: راستە ئێستا ئەنجومەنەکە نەماوە، بەڵام گەندەڵییەکانى لەشارەکەدا زۆر بوو.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP