عەرەبی هاوردە لەسنوری داقوق پەلاماری زەوی و زاری جوتیارانی کورد دەدەن

کوردستان
11:53 - 2024-07-15

ئێوارەی دوێنێ، دوای ئەوەی لە گوندی مەنسوڕی سەر بە قەزای داقوق، شەڕ لەنێوان ژمارەیەک جوتیاری کورد و عەرەبی هاوردە سەریهەڵدایەوە، ژمارەیەک لە جوتیارە کوردەکان لەلایەن سوپاوە دەستگیرکران.

پەیامنێرمان لە سنوری داقوق پێیراگەیاندین، عەرەبەکان مەڕوماڵاتیان خستووەتە نێو پەرێزی جوتیارە کوردەکانەوە و بەهۆیەوە شەڕ لەنێوانیاندا ڕوویداوە .

دواتر هێزێکی سوپا گەیشتوونەتە ناوچەکەو جوتیارە کوردەکانی دەستگیرکردوە و ڕادەستی بنکەی پۆلیسی داقوق کراون و لەئێستاشدا دەستبەسەرن.
هاوکات، کەسوکاری جوتیارە کوردەکانیش دژی داگیرکراریی و زۆرداریی ئەو عەرەبە هاوردانە سکاڵایان لەدادگا تۆمارکردووە .

عەرەبی هاوردە لە سنوری قەزای داقوق، ماوەی جارێک هەوڵدەدەن دەستبگرن بەسەر زەوی و زاری جوتیارانی کوردا، بەڵام جوتیارانی کورد بە شان و بازووی خۆیان بەرگری لەخاکی خۆیان دەکەن .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP