رۆدری بەباشترین یاریزانی جامی یۆرۆی 2024 دیاریکرا

وەرزش
15:13 - 2024-07-15

دوای بردنەوەی نازنای جامی یۆرۆی 2024 لەلایەن ھەڵبژاردەی ئیسپانیاوە , ناوی باشترینەکانی جامی یۆرۆ ئاشکرا کرا و لەگەڵ پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز و نایاب لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و تۆمارکردنی گۆڵێک و ڕێخستنی ھێڵەکانی ناوەندی یاریگا , چاودێرانی وەرزشی جامی یۆرۆ و ھاوکار لەگەڵ یۆفای رێکخەری پاڵەوانیەتیەکە , رۆدری ھێرناندێز کاستانتی ئەستێرەی ھێڵی ناوەندی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بەباشترین یاریزانی تێکڕای پاڵەوانیەتیە دیارکرا و خەڵاتی باشترینی پاش یاری فایناڵ پێبەخشرا , ئەمەش سەرەرای ئەوەی رۆدری لەرکابەریەکەی دوێنێ شەوی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر ئینگڵتەرا رەیتینگ و پلەی 6 پۆینت 5 ی وەرگرت , بەڵام بەکۆی دەنگ و بە چاودێری زۆرینە رۆدری 28 ساڵان باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتی جامی یۆرۆی 2024 بوو و توانی ھاوکاری ھەڵبژاردەکەی بکات بۆ وەرگرتنی نازناوی ئەمساڵی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP