لیۆنێڵ مێسی دووچاری پێکانێکی سەخت بوو

وەرزش
15:23 - 2024-07-15

لە رکابەریەکەیان بەرامبەر هەلبژاردەی کۆلۆمبیا لە فایناڵی جامی کۆپا ئەمریکا , لیۆنێل مێسی ئەفسانەی هێلی پێشەوەی ئەرژەنتینیەکان لە دەقیقەی ٦٦ ی رووبەروو بوونەوەکە دووچاری پێکانێکی قورس بوو بەوهۆیەوە بەچاوی پڕ گریانەوە یاریگای بەرەو کورسی یەدەگ بەجێهێت, لەنوێترین دەنگووباسی پێکانەکەیدا پێگەی هەوالی فۆکس سۆکەر باسی لەوەکردووە کە پێکانەکەی مێسی لەقاچەکانیدایە و ناوبراو ئازارەکەی سەخت و بەردەوامە ئەمەش وێڕای ئەوەی چارەسەری سەرەتایی وەرگرتووە بەلام هێشتان نازاندریت کە ئاخۆ پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت یاخوود نا هەربۆیە بریار وایە تیمێکی پزیشکی پێشکەوتوو لە کالیفۆرنیاوە بگەنە یەکەی مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و پشکینینی ورد و دروست بۆ پێکانەکەی لیۆ بکەن و چارەسەری کۆتایی بێ سەرهەڵدانەوەی ئازارەکەی دیاری بکەن


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP