دەرباز كۆسرەت رەسول پێشوازی له‌ باڵیۆزی به‌ریتانیا كرد

کوردستان
20:52 - 2024-07-15


دوانیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٤ دەرباز كۆسرەت رەسول ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەشاری هەولێر پێشوازیکرد لە “ستێفن هیچن”، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق. 

لەدیدارەکەدا كە بە ئامادەبوونی ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر بەرێوەچوو ، تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی ناوچەکە و پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەند کرا. 

سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەرباز كۆسرەت رەسول ئامادەسازیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێراگەیاندن و وتیشی:" چاوەڕوانیمان هەیە لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان کە هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دادپەروەرانە ئەنجامبدرێت، ببێتە مایەی گۆرانکاری و لە ئاستی چاوەروانی هاونیشتمانیان بێت."

هەر لەدیدارەكەدا دەرباز كۆسرەت رەسول وتی:" یەکێتی نیشتمانی کوردستان باوەڕی بە گۆڕانکاری و پراکتیزەکردنی دیموکراسی و پایەکانی هەیە، لە رێگەی دەنگی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، بنیاتنانی ئاشتی و  پێکەوەژیان."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP