یەکێک لە داواکراوانی دزیی سەدە رادەستی عیراق دەکرێتەوە

عێراق
11:47 - 2024-07-16

سودانی پشتیوانی دەستەی دەستپاکی دەکات، بۆ ئاشکراکردنی گەندەڵکاران و  یه‌كێك له‌داواكراوانی دزی سەدەش له‌سعودییەیە ‌و ڕاده‌ستی عێراق ده‌كرێته‌وه‌.
بەگوێرەی زانیارییەکان سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدوایین کۆبونەوەیدا لەگەڵ دەستەی دەستپاکی جەختی لەبەردەوامی لێکۆڵینەوەکان ‌و دەستگیرکردنی داواکراوانی دزیی سەدە کردووەتەوەو لەڕاگەیه‌نراوێكی نوسینگه‌ی سەرۆک وەزیرانی عێراقیشدا هاتووە، بەهۆی  قەبارەی ئەو بڕە پارەیەی لەژێر پەردەی رەسمیدا بەهاریکاری فەرمانبەرانی حکومی دزراوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوپاتیدەکاتەوە، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گێڕانەوەی ئەو پارەیەی براوەتە دەرەوەی وڵات و دەبێت ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیش لە داهاتودا ڕونتر ‌و پیشەییانەتر بەدواداچون بۆ دۆسییەکانی گەندەڵی بکات.
ئه‌وه‌ش باسكراوه‌، بەردەوامن لەهەوڵەکانیان بۆ ئەوەی بەشێک لەداواکراوان لەتورکیا‌و ئوردن بگەڕێننەوە و یەکێک لەداواکراوەکانیش لەدوو مانگی داهاتودا بڕیارە سعودییە ڕادەستی عێراقی بکاتەوە، هاوكات ژمارەیەکی زۆر دۆسیەی گەندەڵی لەژێر لێکۆڵینەوەدان، لەترسی ڕاکردنی داواکراوان نایانەوێت جارێ ناونیشانی دۆسیەکان ئاشکرابکەن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP