بارسێلۆنا یانەی خەونەکانمە

وەرزش
12:54 - 2024-07-16

دوای بەدەست هێنانی جامی یۆرۆی ٢٠٢٤ و پیشکەش کردنی ئاستیکی بەرز و ناوازە لەگەڵ هەلبژاردەی ئیسپانیا, دانی ئۆڵمۆی هێرشبەر بوە جێگای سەرنجی چەندین یانەی مەزن و ناوی بە چەندین یانەی ئەوروپاوە بەستراوەتەوە, لە نوێترین دەرکەوتنیشیدا کوڕە ئیسپانیەکە بەم شێوازە باسی لە داهاتووی خۆی کرد, لەگەڵ یانەی لایپزیگ دڵخۆشم و نامەوێت یانەکەم بەجێبهێڵم, بەڵام یاریکردن بەدرێسی یانەی بارسێلۆناوە بۆ من جێگای شانازیە، لە داهاتوودا ئەگەر ئۆفەرێکی ئەو یانەیەم پێشکەش بکرێ ئەوا بێ دوودڵی قبوڵی دەکەم و پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکەم, لە درێژەی قسەکانیشدا هێرشبەرەکە باسی لەوە کرد: کە یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٤ هۆکار بوە بۆ درەوشانەوەی بەهرەمەندەکە و هەروەها وتیشی سوپاسی دی لافوێنتی راهێنەر دەکەم کە هەلی یاریکردنی بەدرێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە پێ بەخشیم.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP