گۆڵکارەکەى خولى ئەستێرەکانى عیراق پەیوەندى بە یانەیەکى قەتەڕیەوە کرد

وەرزش
13:09 - 2024-07-16

یانەى خۆى قەتەڕى بە شێوەیەکى رەسمى بۆندیان لەگەڵ ئەیمەن حوسێنى عیراقى و یاریزانى یانەى قوە جەویە واژۆ کرد، یانەى خۆرى قەتەڕى سەرجەم رێکارە یاساییەکانى واژۆکردنى گرێبەستەکەى ئەیمەن حوسێنى هێرشبەرى عیراقى کۆتایی پێ هێنا و لە لایەن موبارەک عەبدولعەزیزى جێگرى سەرۆکى یانەکەوە، بۆندەکەى لەگەڵ واژۆ کرا.
لە وەرزى نوێدا، ئەیمەن حوسێن بە بەرگى یانە قەتەڕیەکەوە دەردەکەوێت و ئامانجى یانەکەش، بەدەستهێنانى نازناوى خولى قەتەڕیە، لەو پێناوەشدا، ئەیمەنى 28 ساڵان و گۆڵکارى خولى ئەستێرەکانى عیراقیان گواستەوە ریزەکانیان.
ئەیمەن حوسێن، بە تۆمارکردنى 27 گۆڵ لەم وەرزەدا، توانى ببێت بە گۆڵکارى خولەکە و بۆندەکەشى لەگەڵ یانەى خۆر تا 30ـى 6ـى 2026 دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP