کەی ئیمباپێ یەکەم یاری خۆی لە ڕیاڵ مەدرید ئەنجام دەدات؟

وەرزش
15:59 - 2024-07-16

کەی ئیمباپێ یەکەم یاری خۆی لە ڕیاڵ مەدرید ئەنجام دەدات؟
ئاکۆ بیبانى


ئەو ساتەی کە زۆرێک لە هاندەرانی یانەی ڕیال مەدرید زیاتر لە چەند ساڵێکە چاوەڕێی دەکەن دواجار بوو بەراستى، سێ شەممە  کیلیان ئمباپێ وەک یاریزانێکی نوێی  لۆس بلانکۆس پێشکەشکرا. ئەو هێرشبەرە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا و گرێبەستەکەی لە یاریگای مەشقەکانی یانەکە لە ڤاڵدیبیباس واژۆ کرد، پێش ئەوەی بەرەو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بڕوات بۆ ئەوەی چاوی بەو هاندەرانە بکەوێت کە چاوەڕێی دەکەن.

مباپێ لە سەر شانۆیەک شانبەشانی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە و هەر ١٥ نازناوی چامپیۆنزلیگی ڕیال مەدرید وەستابوو، پێشوازییەکی دەنگی زۆری لەلایەن هاندەرە نوێیەکانیەوە لێکرا، کە بە ژمارەیەکی زۆر ئامادەبوون، هەروەها چەندین کەسایەتی ئایکۆنی مێژووی یانەکە ئامادەبوون، لەنێویاندا زێدانی فەرەنسی.

12 ساڵ لەمەوبەر زیزۆ کوڕێکی بانگهێشت کرد بۆ یاریگای مەشقەکانى ریاڵ مەدرید ، ئێستا ئەو ئەستێرەیە جەنگاوەرى قەڵاى سپى دەبێت لە پێناو یانەکەى دەجەنگێت و دەبێت بە فاکتەرێکى گەورەى  سەرکەوتنەکان لە داهاتوودا.

کیلیان بەووزەیەکى تەواوەوە هاتە سەر شانۆ و ڕایگەیاند، سڵاو لە هەمووتان، هەوڵ دەدەم بە زمانی ئیسپانی قسە بکەم، واو، باوەڕپێنەکراوە کە لێرە بیت. ساڵانێکی زۆرە خەونم بەم بابەتە دەبینی، ئەمڕۆ کوڕێکی زۆر دڵخۆشم'.

یانەکە پۆرتاڵی بلیتی ئۆنلاینەکەی کردەوە بۆ ئەوەی ئەندامان ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ بەشداریکردن لە پێشکەشکردنەکەداو توانای 80 هەزار کەسی لە چەند دەقیقەیەکدا وەرگرت.
بەهاى درێسى ژمارە 9 کە ئاسکە رەشەکە دەیپۆشێت بە نرخی 170 یۆرۆ (185 دۆلار) دانراوە، هاندەرانی کڕینی درێسەکە لە ماڵپەڕی رەسمى  یانەکەوە ئاگادارکراونەتەوە کە گەیاندنی درێسەکە ڕەنگە شەش هەفتەی پێبچێت بەهۆی زۆری خواستەکانییەوە.
مباپێ لەکاتی پێشکەشکردنیدا درێسى شاهانەى لەبەردا بوو، کە لە بەیانی زووەوە پۆشیى بووى، بە لەبەرچاوگرتنی بەروار و خشتەکان ، کیلیان ئیمپاپێ لە یەکەم یاریی کە دواتوانێت بەشدارى بکات  جامی سوپەری ئەوروپا دەبێت  لەگەڵ یانەی ئەتالانتای ئیتاڵی لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا لە 14ی 8 بەرێوەدەچێت .
ئیمپاپێ دەتوانێت چاوەڕێی یەکەم یاری لە  لالیگاش بکات بەرامبەر مایۆرکا لە 18ی 8، و یەکەم یاری لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر فەلەد وەلید  لە ٢٥ی 8  .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP