بۆچی من کێبڕکێ دەکەم لە کاتێکدا خەڵکی وڵاتەکەم دەمرن؟'

وەرزش
15:24 - 2024-07-17

بۆچی من کێبڕکێ دەکەم لە کاتێکدا خەڵکی وڵاتەکەم دەمرن؟'
ئاکۆبیبانى

جێنیا کازبێکۆڤاى شاخەوانی ئۆکرانی سەعات ٥ی بەیانی  بەهۆی دەنگی بۆمبەکانی کەوتنە خوارەوەی لە دەرەوەی ماڵەکەی لە کیێڤ لە خەو هەڵسا، بەزەحمەت کاتێکی هەبوو بۆ ئەوەی  تێبگات لەوەى کە ژیانی خەریکە دەگۆڕێت.
کازبێکۆڤا دەڵێت "ئەمە یەکێک بوو لە ترسناکترین ئەزموونەکان کە لە ژیانمدا هەمبووە" لە خەو هەڵسام، سەیری دایکمم کرد چونکە ژووری  نووستنمان هاوبەش بوو هاوارم کرد  ئەوە چی بوو؟ ئەو دەنگانە چین؟ دواتر دووبارە ڕوویدا."
"مۆبایلەکانمان دەرهێنا و دەستمان کرد بە گەڕان لە سۆشیال میدیا و هەواڵێک لە هەموو شوێنێک هەبوو کە تەقینەوە لە هەموو ئۆکرانیا دەستی پێکردووە -. تەنها بیرمە هەوڵمدا شتەکانم کۆبکەمەوە و دەستەکانم لە لەرزین نەوەستاون."
دوای دوو ساڵ لەو رووداوانە ، کازبێکۆڤاى تەمەن ٢٧ ساڵ خۆی ئامادە دەکات بۆ بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیادی پاریس.
ئەوە شتێکە کە نەیدەتوانی بیهێنێتە بەرچاوی کاتێک خۆی و خێزانەکەی پەیوەندییان بە ملیۆنان کەسەوە کرد کە لە ئۆکرانیا هەڵهاتبوون دوای ئەوەی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە شوباتی ٢٠٢٢دا فەرمانی داگیرکردنی تەواوی وڵاتەکەی دا.
کازبێکۆڤا:  هەموو کەس دەڕۆیشتن، هەمووان هەوڵی هەڵهاتنیان دەدا، کاتێکی ترسناک بوو کە بەڕاستی خواردنت نییە، لەڕاستیدا هیچت نییە و ڕێگەت پێنادرێت بوەستیت".
کازبێکۆڤا لەگەڵ خوشکەکەی و دایک و باوکی چوار ڕۆژ بە ئۆتۆمبێلەکەیان ڕۆیشتن و گەیشتنە ئەڵمانیا پێش ئەوەی دوو ڕۆژ چاوەڕێی سنووری پۆڵەندا بکەن .
سەرکەوتن بۆ کازبێکۆڤا  هەر مابوو، دەیویست چێژ وەربگرێت لەسەرکەوتنەکان  لە سەردەمی ئاڵۆزی و زەبر و زەنگدا.
ڕاهێنەرەکەی مالیک - کە لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لە شەڕی وڵاتەکەی لە لوبنان هەڵهاتبوو - یارمەتی دا بۆ ئەوەی تێبگات بۆچی هێشتا گرنگە بەدوای خەونەکانیدا بگەڕێت.
کازبێکۆڤا دەڵێت: "ئەو بە تەواوی دەیزانی بە چیدا تێدەپەڕم بەبێ ئەوەی تەنانەت منیش هیچی پێ بڵێم ،  ئەو کەسە بوو کە منی لە تاریکیدا دەرهێنا لەکاتێکدا تەنها هەستم دەکرد بەڕاستی ون بووم بۆ چەند مانگێک".
کازبێکۆڤاى ئۆکرانى بیرى لەوە دەکردەوە بۆچى بەشدارى پێشبرکێى ئۆڵمپیاد بکات لەکاتێکدا خەڵکی گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەم و دەمرن!
خانەوادەکەى  هەموویان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەم وەرزشەدا ڕکابەرییان کردوە ،  ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڕاستی سەرکەوتن وەک بەشێک لە خێزانەکەم وایە". "ئەوە ئەو شتەیە کە لە مانگەکانی یەکەمی جەنگدا عەقڵیەتی منی هێشتەوە، ئەوە تاکە جارێک بوو کە توانیم مۆبایلەکەم دابنێم و سەرنجم لەسەر خۆم بێت و واز لە نوێکردنەوەی هەواڵەکان بهێنم و واز لە نیگەرانی بهێنم و تەنها ئەو کارە بکەم کە خۆشم دەوێت".
ئێستا، چاوی کازبێکۆڤا بە توندی لەسەر ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ئەمساڵ لە پاریس دانراوە، کەبەشدارى رکابەرییەکانى شاخەوانی وەرزشی دەکات .
کازبیکۆڤا یەکەم یاری ئۆڵۆمپیادی خۆی ئەنجام دەدات، چونکە سێ ساڵ لەمەوبەر بەشداری ئۆڵۆمپیادى تۆکیۆی نەکرد، دوای ئەوەی دووچارى پێکان هات  پێش ئەوەی پشکنینی بۆ بکرێت کە تووشی کۆڤید بوو، ئەمەش ڕێگری لێکرد لە بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی پاڵاوتنەکاندا کە دوا دەرفەتی بۆ گەیشتن بە ئۆڵۆمپیاد ڕەخساند.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بوونم لە پاریس، توانایی دانانی یەکپۆشی ئۆکانیام و  نیشاندانی جیهان کە ئۆکراینیەکان چەندە دەتوانن خۆڕاگر بن - ئەوە خەونەکەیە کە هاتۆتە دی. ئەوە گەورەترین پاڵنەرە کە بۆ ئێستا هەم".
کازبێکۆڤا مانگی ڕابردوو لە ڕێگەی زنجیرەی پاڵاوتنەکانی ئۆڵۆمپیاد لە شاری شەنگەهای و بوداپێست جێگەی خۆی لە پاریس مسۆگەرکرد .
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئێستادا چەندە مانای هەیە بۆ ئۆکرانیا نوێنەرایەتی هەبێت لەوێ لە جیهاندا بۆ ئەوەی بەردەوام خەڵک بیربخاتەوە کە ئێمە هێشتا پێویستمان بە یارمەتی هەیە، هێشتا پێویستمان بە پشتیوانییە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP