لۆکا مۆدریچ بۆندەکەى بۆ وەرزێکى دیکە لەگەڵ ریاڵ مەدرید نوێکردەوە

وەرزش
16:39 - 2024-07-17

لۆکا مۆدریچى کرواتى و ناوەراستکارى یانەى ریاڵ مەدرید، بۆندەکەى بۆ وەرزێکى دیکە لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە نوێکردەوە، لۆکاى تەمەن 38 ساڵان، بە شێوەیەکى رەسمى گرێبەستەکەى نوێکردەوە و بۆ وەرزى نوێ سەرکردایەتى یانەى ریاڵ مەدرید دەکات و بەرپرسانى  یانەکە لە پلانیان دایە، لە رێى لۆکاوە، پەروەردەى زیاترى یاریزانە لاوەکانى یانەکەیان بکەن.
لۆکا مۆدریچ، ماوەى 12 ساڵە یاریزانى مێرانگیە و لەو ماوەیەشدا 337 یاریی بە بەرگى یانەکەوە ئەنجامداوە و 26 گۆڵیشی تۆمارکردوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP