سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی بە 172 کاندید بەشداری له‌ هەڵبژاردنەکان ده‌كات

کوردستان
21:33 - 2024-07-17


سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ رایگه‌یاند:" له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی پرسی هه‌ڵبژاردن تاوتوێكراوه‌و له‌ 24 سه‌عاتی داهاتووشدا ناوی به‌ربژێره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌شی كۆمسیۆن ده‌كه‌ن. 

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی بریتی بوو له‌ پرسی هه‌ڵبژاردن. 

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد:" لیستی بەربژێرەکانی یەکێتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئامادەیە و لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ناوەکان پێشکەشی کۆمسیۆن دەکەین".

وتەبێژی یەکێتیی راشیگەیاند" یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە 172 کاندید بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان دەکات"
 
سەرۆکی لیستی یەکێتی لە هەولێر
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ

سەرۆکی لیستی یەکێتی لە سلێمانی
دکتۆر میران محەمەد

سەرۆکی لیستی یەکێتی لە هەڵەبجە
 بارزان عوسمان

سەرکۆکی  لیستی یەکێتی لە دهۆک
عەلی ئۆرەماری

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP