نرخى نەوت بەرز دەبێتەوە

ئابوری
10:12 - 2024-07-18

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوەو هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشتر بەرزبوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (85) دۆلار و (42) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دۆلارێک و هەشت سەنت بەرزبوەتەوە.

جیا لە نەوتى برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە (83) دۆلار (37) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دوو دۆلار و 72 سەنت بەرزبوەتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP