له‌ بۆردومانێكی ئیسرائیلدا سێ منداڵی كورد لە باشوری لوبنان گیانیان له‌ده‌ستدا

جیهان
10:17 - 2024-07-18

له‌ئه‌نجامی بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر ناوچه‌ی ئوم توت له‌ قه‌زای سوه‌ڕ له‌ باشوری  لوبنان، پێنج هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ سێ كه‌سیان كوردی خه‌ڵكی رۆژئاڤای كوردستانن به‌ناوه‌كانی محه‌مه‌د جه‌ركه‌س ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ و جان جه‌ركه‌س ته‌مه‌ن 10 ساڵ و هەروەها خه‌لیل خه‌لیل ته‌مه‌ن 12 ساڵ، ژماره‌یه‌ك كرێكاری دیكه‌ش برینداربون كه‌ وه‌ك كرێكار له‌ كێڵگه‌یه‌كی بواری كشتوكاڵی كاریان ده‌كرد.
شاره‌وانی ئه‌لبستانیش، ماته‌مینی بۆ ئه‌و سێ منداڵه‌ راگه‌یاند كه‌ "له‌ بۆردومانه‌كه‌ی گوندی ئوم توت گیانیان له‌ده‌ستدا".
میدیاكانی عیبری بڵاویانكرده‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر موشه‌ك له‌ ناوچه‌ی به‌یت هیل له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كیریات شمۆنا كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌و یه‌كێكیان كه‌وتۆته‌ سه‌ر "قوبه‌ ئاسنینه‌كان"، له‌به‌رامبه‌ریشدا بۆردومانی باشوری لوبنانیان كردوه‌.
شاهین جه‌ركه‌س، باوكی دو له‌و منداڵانه‌یه‌ كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، دەڵێت، ئێمه‌ له‌ سوریاوه‌ ئاواره‌ی لوبنان بوین تاوه‌كو منداڵه‌كانمان بپارێزین، به‌ڵام لێره‌ش ئیسرائیل منداڵه‌كانمانی كوشت".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP