به‌هۆی بۆردومانی تورکیاوه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هیدبوو

کوردستان
12:14 - 2024-07-18

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە شیلادزێ، هاوڵاتییەک شەهیدبوو، کە پیشەی پێشمەرگەیە.
کامەران عوسمان، ئه‌ندامی تیمی كوردستانی رێكخراوی CPTی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، لە سەعات 5:25 دەقیقەی سەر لە بەیانی ئەمڕۆدا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی گوندی (بەریسکێ)یان کرد لە ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی و لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا، هاوڵاتییەک شەهید بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: قوربانییەکە پیشەی پێشمەرگەیەو لەکاتی هەنگەوانیدا پێکراوە و ناوی (عوسمان رژدی ڕێکانی)یه‌ و تەمەن 32 ساڵانه‌.
به‌پێی وته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی تیمی كوردستانی رێكخراوی CPTی ئه‌مریكی، ئەوە دوەمین جارە لەم ساڵدا، کە سوپای تورکیا بۆردومانی گوندی بەریسکێ دەکات و هاوڵاتیانی مەدەنی بەئامانج دەگرێت، لە 8ی ئاداری ئەمساڵدا، دو هاوڵاتی دیكه‌ی مەدەنی لە هەمان گوند بونە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و شەهیدبون و هاوڵاتییەکی دیكه‌ی مەدەنیش برینداربوو.
به‌گوێره‌ی ئاماری تیمی كوردستانی رێكخراوی CPTی ئه‌مریكی، بەهۆی بۆردومان و هێرشەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی كوردستاندا، 9 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون و دو هاوڵاتی دیكه‌ی مەدەنیش برینداربون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP