ریاڵ مەدرید لە رازیکردنى ئارنۆڵد زۆر نزیک بۆتەوە

وەرزش
13:19 - 2024-07-18

ڕیال مەدرید هەنگاوی کۆنکرێتی دەنێت بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی ئینگلیزى و یاریزانی یانەى لیڤەرپوولی ئەو وڵاتە، بەگوێرەی هەوالێک کە  ڕۆژنامەى بێڵدى ئەڵمانى بڵاویکردۆتەوە ، یانەى ریاڵ مەدرید زۆر نزیک بۆتەوە لەوەى کە واژۆى یاریزانەکە دەستەبەربکات تاکو وەرزى داهاتوو بە درێسى ریاڵ مەدریدەوە دەربکەوێت .
هەر چەندە ئارنۆڵدۆى تەمەن 25 ساڵان تاوەکو ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ ئانفێڵد هەیە، بەڵام هێشتا هیچ بڕیارێک لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نەدراوەو  ئەو یاریزانە ئینگلیزییە دەتوانێت ئەم هاوینە یانەی رێدز جێبهێڵێت.
ریال مەدرید پێشتر پەیوەندی بە ئەلیکساندەر ئارنۆڵدەوە کردبو بەڵام چاوەروانى کرد تاکو بۆندەکەى بەرەو کۆتایی بچێت ئێستاش  تەنیا یەک ساڵ ماوە لە گرێبەستەکەیدا ، مەدرید دەتوانێت ئەمە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار بهێنێت ، هەر چەندە یانەى لیڤەرپوڵ ناڕازیىە هاوینی داهاتوو وەک یاریزانێکی ئازاد لەدەستی بدات.
ئەلێکساندەر ئارنۆڵد هەموو ژیانی پیشەیی خۆی لە لیڤەرپوڵ بەسەربردووە و نازناوی پرێمەرلیگ، جامی کاراباو، جامی یەکێتی ئینگلتەرا و چامپیۆنزلیگ بەدەستهێناوە پێ دەچێت بیەوێت کاروانى پیشەگەرى بگوازێتەوە بۆ خولێکى دیکە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP