بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٢٧٦ ملیۆن دۆلاری خستەڕوو.
ئەمڕۆ پێنج شەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٦ ملیۆن و ٦٦٩ هەزار و ٥٢٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٦٦ ملیۆن و ٣١٩ هەزار و ٥٢٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٠ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.
هاوکات دوێنێ چوارشەممە بانکی ناوەندی بەهۆی پشووی رەسمییەوە هیچ بڕە دۆلارێکی نەخستە بازاڕەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP