داهاتی ساڵانەی عێراقییەکان نزیکەی شەش هەزار دۆلارە

ئابوری
22:12 - 2024-07-18

لە داهاتی تاکەکەسییدا لەریزی وڵاتانی عەرەبی، عێراق لە پلەی حەوتەمدایە و داهاتی ساڵانەی هەر تاکێکی عێراقی نزیکەی شەش هەزار دۆلارە.

بەگوێرەی راپۆرتی ساڵانەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، لەساڵی 2024دا داهاتی ساڵانەی تاکی عێراقی پێنج هەزار و 880 دۆلارە، کە دەکاتە زیاتر لە حەوت ملیۆن دینار، مانگانەش دەکاتە 490 دۆلار.

لەناو وڵاتانی عەرەبیدا، قەتەر بە داهاتی ساڵانەی 82 هەزار دۆلار لەیەکەمی ریزبەندییەکەدایە، ئیمارات بە داهاتی زیاتر لە 50 هەزار دۆلار بە پلەی دووەم دێت، میسریش بە داهاتی ساڵانەی سێ هەزار و 770 دۆلار لە کۆتایی لیستی وڵاتانی عەرەبیدایە، لەرووی داهاتی تاکە کەسییەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، داهاتی تاکەکەس لە عێراق لەساڵی 2023دا بەڕێژەی 2.8% گەشەی کردبوو، پێشبینیش دەکرێت لەمساڵدا گەشەکردنەکە بگاتە 4.4%.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی داوا لە عێراق دەکات، سەرچاوەکانی ئابووری هەمەجۆر بکات تاوەکو لە ساڵی 2030 لە داهاتی تاکەکەسیدا بگاتە پلەی دووەم.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP