فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆرستانیان له‌ چیای حه‌مرین كرده‌ ئامانج

کوردستان
21:40 - 2024-07-19

هێزی ئاسمانی عێراقی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆرستانیان له‌ چیای حه‌مرین كرده‌ ئامانج.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی بڵاویكرده‌وه‌، بە چڕی حه‌شارگه‌كانی تیرۆریستان بۆردومانکران له‌پێناوی هێنانه‌دی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ به‌رامبه‌ریان، ئەویش له‌ ڕێگه‌ی به‌دواداچونی مه‌یدانی و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌ هه‌واڵگرییه‌كان، له‌ ئه‌نجامی كاری وردی پیشه‌یی و ته‌كنیكی به‌دواداچونێك كه‌ چه‌ند ڕۆژێكی خایاند.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، به‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌رز له‌ ئاستی نێوان ده‌زگای دژه‌ تیرۆر و شانه‌ی ئامانجداركردنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، هێزی ئاسمانی هێرشێكی ئاسمانی ورد و وێرانكه‌ریان ئه‌نجامدا بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش له‌ چیای حه‌مرین له‌سه‌ر سنوری جیاكردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین.
جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆرستانه‌ی له‌ناو مۆڵگه‌كه‌دا بون له‌ چیای حه‌مرین له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانیان كوژراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌كه‌یان ئاشكرابكات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP