دەمیرتاش لەزیندانەوە: رۆژێک دێت من تورکیا بەڕێوەببەم

کوردستان
21:43 - 2024-07-19

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە، لە دانیشتنێکی دیکەی دادگایی کردنیدا لەتورکیا، بەرگریی لە خۆی کرد و وتی: وەک سیاسییەکی کورد بەهۆی بەکارهێنانی مافی رەخنەگرتن دادگایی دەکرێم. لەبەر تیرۆر و توندوتیژیی سزا نەدراوم، بەڵکو لەبەر وتەکانم بە 55 ساڵ زیندانیکردن سزادراوم.
وتیشی: نازانم ئەمڕۆ چی سزایەکم بەسەردا دەسەپێنن، بەڵام هەمووان دەزانن ئەوانەی لە شاری سۆما بوونە هۆی مردنی 301 کەس بە 17 ساڵ و ئەوانەی هرانت دینکیان کوشت بە 16 ساڵ سزادران، کەچی من لەسەر چەند وتەیەک بە 55 ساڵ سزادەدرێم.
راشیگەیاند: خەلیل کاپڵان، تەنیا لەبەرئەوەی دەمیرتاشی بە "تیرۆریست" ناوبردوە، کراوە بە بەڕێوەبەری "تەرەتە"، ئەو دادوەرانەشی سزایانداوە پلەیان بەرزکراوەتەوە .
راشیگەیاند: من سیاسییەکم دەمەوێت دەستوور، سیستم و حوکمڕانی ئەم وڵاتە بگۆڕم و رۆژێک دێت من تورکیا بەڕێوەببەم.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP