بەرپرسانى یانەى وێست هام یونایتد دەیانەوێت نگۆلۆ کانتێ بگوازنەوە

وەرزش
15:18 - 2024-07-20

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان بڵایانکردۆتەوە، نگۆلۆ کانتێ نزیکە لە گەڕانەوەى بۆ یاریکردن لە خولەکانى ئەوروپا، رۆژنامەى زە سەن ئاشکرایکردوە: بەرپرسانى یانەى وێست هام یونایتد لە گفتوگۆدان لەگەل بەرپرسانى یانەى ئیتیحادى سعوودى، تا دەستەبەردارى نگۆلۆ کانتێ ببن و بیگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکى ئەرێنى لە یانە سعوودیەکەوە بۆ یانە ئینگلیزیەکە نەبوە، سەرچاوەى هەواڵەکە ئەوەشى ئاشکراکردوە: یانەى ئیتیحادى سعوودى هیچ نیازێکى فرۆشتنى کانتێی تەمەن 33 ساڵانیان نییە و لە ئێستادا یەکێکە لەو یاریزانە پیشەگەرانەى، کەوا متمانەى تەواوەتیان پێیان هەیە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP