ئەندریک تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ و دواجار دەبێتە یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید

وەرزش
12:15 - 2024-07-21

ئەندریک تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ و دواجار دەبێتە یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید
ئاکۆ بیبانى

ئەو مێرد منداڵەى لەشەقانەکانى رۆدى جانیرۆ چێژى لە تۆپى پێ وەدەگرت،  لە گەڕەکە هەژار نشیینەکان دەژیا و  لە لاکۆڵەنەکان تۆپى پێى دەکرد ، ئێستا لەشەقامە سەرەکییەکانى مەدرید بە دوای خەونەکانیدا دەسوڕێتەوە و دوای پششوەکانى لە کوپا ئەمریکا هەر زوو خۆى گەیاندە مەدرید ، ئەو شارەى جیهانێکى نوێى بۆى دروستکردوە ، دەروازەیەکى نوێى بۆکراوەتەوە تاکو لەو پەنجەرەیەوە پەرەبەتواناکانى بدات و هەنگاوەکانى بە ئاراستەى گەشەکردن و داهێنان بێت ، دوای 584 رۆژ چاوەڕوانى ، ئەندریکى بەرازیلى لە دوای واژۆکردنى گرێبەستەکەى ئێستا تەمەنى بووە بە 18 ساڵ و بە شێوەیەکى ڕەسمى بووە بە یاریزانى یانەى شاهانە ، یاریزانى یانەى خەونەکان .
 ئێستا ئەندرێک مۆمى سەرکێیکەکەى دەکوژێنێتەوە ،  بەو مانایەى بەتەواوى بۆتە یاریزانى قەڵاى سپى ، ئەندریک لەو دەمەى لە خولى بەرازیلى لەگەڵ پاڵمیراس داهێنانى لە تۆپى پێ دەکرد لەرادارەکەى جونی کالافات دەرکەوت، یانەکە بە ستراتیژێک کە پێشتر لە کاتی دەستەبەرکردنی ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆدا بەکارهاتبوو، ئامێرەکانی خۆی خستە جووڵەوە.
دوایین بەهرەمەند کە لە بەڕازیلەوە سەریهەڵدا، لەلایەن یانە گەورەکانى ئەوروپاوە چەشنى: پاریس سانجێرمان و چێڵسی و بەرسیلۆنا گرێبەستى بۆ ئامادەکرابوو ، زۆر زیاتر لەو پارەیەى مەدریدى خرایە بەردەست بەڵام ئەندریک ریاڵ مەدرید هەڵبژارد،
زیاتر لە ساڵ و نیوێک لەمەوبەر گرێبەستی گواستنەوەی ئەندریک لە پاڵمێراسەوە بۆ سانیتاگۆ واژۆکرا بەڵام دەرکەوتنى دواخرا ، ئەمەش وەک  پابەندبوون بە ڕێساکانی فیفا.
شەممەى داهاتوو ئەندریک لە پرێس کۆنفرانسێکى بۆ ئەنجام دەدرێت و رۆژى دواتر چەشنى کیلیان ئیمپاپێ لە نێو یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە هاندەرانى یانەکە دەناسێنرێت ، پاشان لەگەڵ تیمى یانەى ریاڵ مەدرید گەشتى شیکاگۆ دەکەن بۆ ئامادەکارییەکانى وەرزى نوێ ، لە ئێستادا دوای رۆشتنى خۆسیلۆ لە یانەى ریاڵ مەدرید دەرفەتى زیاتر لە پێش ئەندریکە تاکو ئەسپى خۆى تاووبدات شان بە شانى رۆدریگۆ و فینیسۆسى هاونیشتیمانى دەربکەوێت و لەگەڵ ئاسکە ڕەشەکەى فەرەنسا گڕ بەردەنە لالیگا و لوتکەى چێژو چوارینەکەى ترسناک لە لاکێشەى سەوزدا بنەخشێنن .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP