یانەى ئیتیحادى سعودى بارسێلۆناى شۆککرد

وەرزش
13:58 - 2024-07-21

یانەى ئیتیحادى سعودى بارسێلۆناى شۆککرد


بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی، یانەى ئیتیحادى سعودى  بارسێلۆنای تووشی شۆک کردووە سەبارەت بە یەکێک لە گرێبەستەکانی ئەم هاوینەی مێرکاتۆ.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن کە نگۆلۆ کانتی فەرەنسی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی جددە، لە هاوینی ئەمساڵدا لەسەر ڕاداری بارسیلۆنا دەرکەوتوەو ئیدارەى یانەى کامپ نۆش هەوڵى داوە سود لە تواناکانى یاریزانەکە وەربگرێت وەک گرێبەستێکی خواستن.

ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی، فابریزیۆ ڕۆمانۆ، پسپۆڕی مێرکاتۆ، لە ڕێگەی ئەکاونتەکەیەوە لە تۆڕی “X” نوسیوێتى : “ئیدارەى یانەى  ئیتیحاد خۆی دەپارێزێت سەبارەت بەو ئۆفەرانەی پێشکەش بە نگۆلۆ کانتی فەرەنسى و ئەندازیارى هێڵى ناوەندى یانەکە دەکرێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە یاریزانەکە بۆ فرۆشتن نییە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP