دادگای فیدڕاڵی عێراق سكاڵای خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی كه‌ركوكى دواخست

کوردستان
14:50 - 2024-07-21

دادگای فیدڕاڵی عێراق سكاڵای خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی كه‌ركوكی بۆ 15ی مانگی نۆی ئه‌مساڵ دواخست لەوبارەیەوە محمد امین نوێنەری جووتیارانی کەرکوک ڕایگەیاند :

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٧/٢١ دانیشتنی نۆیەم لە (دادگای فیدرالی) بەڕێوەچوو سەبارەت بە سکاڵای جووتیارانی (داقوق) و (سەرگەڕان) کە داوای هەڵوەشانەوەی هەردوو بڕیاری (٨٢٤) و(٩٤٩) ی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لەسەردەمی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو
ئەم دوو بڕیارە بەشێکن لە کۆمەڵێک بڕیاری سەردەمی ڕژێمی بەعس کە بەکۆی هەموویان دەستگیراوە بەسەر نزیکەی (٣٠٠) هەزار دۆنم زەوی جووتیارانی داقوق و سەرگەڕان
دوای گفت و گۆ مناقەشەیەکی زۆر دانیشتنەکە دواخرا بۆ ٩/١٥ .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP