لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە دهۆک 10 ئەندامی خێزانێک رزگارکران

کوردستان
12:07 - 2024-07-22

لەناو باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی لە ماسیکێ ئاگرکەوتەوەو دوو کەس برینداربوون و 10 کەسیش رزگارکران.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی دهۆک بڵاویکردەوە، سەعات 7:28 دەقیقەی بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لەباڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی چوار نهۆمی لە ماسیکێ کەوتەوەو دوای گەیشتنی تیمەکانمان توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت.
ئاشکراشیکرد، خێزانێکی 10 کەسی لەناو باڵەخانەکەدا گیریانخواردبوو، توانرا سەرجەمیان بەسەلامەتی رزگاربکرێن.
باسیلەوەشکرد، لەرووداوەکەدا دوو کەس بەسووکی سووتان و چەند کەسێکی دیکەش تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP