ئاسایش له‌ سنووری سلێمانی 21 تیرۆریست دەستگیرده‌كات

کوردستان
17:25 - 2024-07-22



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکردنی 21 تیرۆریستی راگەیاند، کە لەناویاندا دوو گەورە تیرۆریست و بەرپرسی ئەمنی  به‌ناو ویلایەتی فەلوجە و دیجلەیان تێدایه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش، ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تەموزی 2024، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌: "لە چالاکییەکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دوای بەدواداچوون و چاودێری  ورد و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری ماوەی چەند مانگێک بەردەوام بووە، بە فەرمانی دادوەر توانرا لە پارێزگای سلێمانی 21 تیرۆریستی (داعش) دەستگیربکەن کە داواکراون لەلایەن دادگاکانی عێراق"

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌:" تیرۆریستان بەئامانجی خۆحەشاردان ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردبوو، لەئەنجامی دانپێدانانییان لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت پیلاندانەر و بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆریستی بوون".

راشیگه‌یاندووه‌:" "لە ئێستادا تیرۆریستان بە مادەی چواری تیرۆر داواکراون لەلایەن دادگاکانی عێراق،  لەبەر تایبەتمەندی کەیسەکانیان ڕادەستی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق کران".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP