له‌ كه‌ركوك و حه‌مرین ژماره‌یه‌ك تیرۆرست كوژران و ده‌ستگیركران

کوردستان
19:38 - 2024-07-22


ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق رایگه‌یاند، له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین له ئه‌نجامی‌ بۆردومانێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراقدا 3  تیرۆرست كوژران و له‌ سنووری كه‌ركوكش تیرۆرستێكیان ده‌ستگیركردووه‌.

ده‌زگای دژه‌ تیرۆر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ كردووه‌:"هێزه‌كانیان له‌ سنووری كه‌ركوك، تیرۆرستێكی سه‌ربه‌ تاقمی تیرۆرستی داعشیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ئه‌ركی له‌ نێو ئه‌و تاقمه‌دا گواستنه‌وه‌ی تیرۆرستان بووه‌."

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو:" به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق له‌ سنووری چیای حه‌مرین، گروپێكی تیرۆرستی داعشیان بۆردومانكردووه‌و له‌ ئه‌نجامدا 3 تیرۆرست كوژراون."


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP