دوو درۆنی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان خرانەخوارەوە

کوردستان
13:27 - 2024-07-23

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج دوو درۆنی چاودێریی سوپای تورکیایان لە سنووری گوندی توخار لە منبج کردە ئامانج و هەردوو درۆنەکەیان خستەخوارەوە.
ئەنجوومەنی سەربازیی منبج، کە لە چوارچێوەی هێزەکانی سووریای دیموکراتدایە، لە 28ی شوباتیشدا درۆنێکی دیکەی سوپای تورکیای لە سنووری گوندی یاڵانلی لە باکووری رۆژئاوای منبج خستبووە خوارەوە.
لە رۆژانی رابردووشدا بۆردوومانی تورکیا و هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج و گوندەکانی منبج زیادیانکردووە و بە هۆیەوە شەڕ و پێکدادانی قورس لەنێوان هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج و گرووپە چەکدارەکان روویاندا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP