سۆران عومەر: ھەرێم سندوقی خانەنشینی نییە و عیراقیش داوای پارەی سندوقەکە دەکات

کوردستان
19:17 - 2024-07-23

سۆران عومەر ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق رایگەیاند: حکومەتی ھەرێم 32 ساڵە مانگانە لەسەدا 7 لە مووچەی فەرمانبەرانی بڕیوە بۆ سندوقی خانەنشینی، بەڵام تائێستا سندوقی نییە و نازانرێت ئەو پارەی چی لێکراوە .

ڕاشیگەیاند: کاتێک بە بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچەی خانەنشینی ھەرێم ھاوتای عێراق دەکرێت لە سندوقی خانەنشینی عێراق مووچەی خانەنشینی مەدەنی و سەربازی دەدرێت، بەڵام پێویستە ھەرێم پارەی لێبڕینی چەندین ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران ڕادەستی سندوقی خانەنشینی عێراق بکات.

وتیشی: وردبینی لە دۆسێی خانەنشینان دەکرێت بەتایبەت سەربازی کە پڕە لە ناشایستە و نایاسایی .

ئاماژەی بەوەشکردوە: لەسەرەتای ئەمساڵەوە کە مووچە لە عێراقەوە رەوانەی هەرێم کراوە، ئەو لێبڕینەی خانەنشینی عێراق لە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی بڕیوە، داخڵی سندوقی خانەنشینی کردووە. 

بە پێی یاسای ژمارە 9ی 2014ی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، مانگانە 25٪ی مووچەی فەرمانبەران دەخرێتە سندوقی خانەنشینی، ئەوەش10٪ی لە موچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت و 15٪ی پارەی سندوقەکە حکومەت دابینیدەکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP