سەرۆك کۆمار: عیراق سەقامگیرە و پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ دەکەین

کوردستان
21:46 - 2024-07-23

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆكکۆماری عیراق پێشوازیکرد لە کریستین هوهمان باڵیۆزی ئەڵمانیای فیدراڵی و لاتیتیا ڤان ئاش هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی شانشینی هۆڵەنداو ماری ترێزە هیلال هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی کەنەدا و ئەنگۆس کلاریکسۆن راوێژکاری سیاسیی باڵیۆزخانەی بەریتانیا.

لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار رایگەیاند: حکومەتی عیراق کاردەکات بۆ دانانی پلانێکی گشتگیر، لەپێناو سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەی کارگەکان و راکێشانی وەبەرهێنەران، چونکە دەرفەتی گونجاو هەیە بۆ کۆمپانیاکان تا وەبەرهێنان لەعیراقدا بکەن و پرۆژەی پەرەپێدان جێبەجێ بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: عیراق بەشێوەیەکی نایاب پشتیوانی لەمافەکانی مرۆڤ دەکات و گرنگی بەپرەنسیپەکانی دەدات و وەك بنەمایەكیش بۆ یاسادانان و رێکخستنی کۆمەڵایەتی، پشتیان پێدەبەستێت.

لای خۆیانەوە نوێنەرانی نێردە دیپلۆماسییەکان خۆشحاڵی خۆیان بەو پێشکەوتنانە دەربڕی کە لەعیراقدا بەدیهاتون و جەختیان لە پەرۆشی وڵاتەکانیان کردەوە، بۆ پشتیوانیکردن لەسەقامگیری وڵاتەکەو فراوانکردنی هاریکاری لەبوارە جیاجیاکاندا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP