بزوتنەوەی گۆڕان لەهەولێر لەسەر رفاندن و ئازاردانی ئەندامێکی دێتە دەنگ

کوردستان
21:53 - 2024-07-23

بەرپرسی مەكۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی هێرشكردنەسەر هەڵسوڕاوەكەی بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر هێرشكردنه‌سه‌ر هه‌ڵسوڕاوێكیان ویستویانە سكاڵای یاسایی تۆماربكەن، بەڵام بنكەی پۆلیسی توڕەق داواكەی وەرنەگرتوە، ئه‌وانیش بەردەوامدەبن و لەهەقی خۆیان خۆشنابن، ده‌شڵێت، دەبێت ئاسایشی هەولێر داوای لێبوردن لەگۆڕان بكات و تا ئەوكاتەش هەموو پەیوەندییەكیان لەگەڵ پارتی دەپچڕێنن". 

هێمن شێخانی باژێڕوانی مەكۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، "ئاسایشی توڕەق پەلاماری ئەندامێكی ئێمەی داوە، ئەوەش قابیلی قبوڵ نییە و ئەوەی ڕوویداوە كارێكی نامرۆڤانەیە، تیمێكی پارێزەرانمان سەردانی بنكەی پۆلیسی توڕەقیان كردوە بۆ ئەوەی داوای یاسایی تۆماربكەن، بەڵام ئەو بنكەیە داواكارییەكەی وەرنەگرتوە بەبیانوی ئەوەی كەیسەكە سیاسییە".

ئاماژەی بەوەشكرد، وەك بزوتنەوەی گۆڕان و ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەولێر لە هەقی خۆیان خۆشنابن، و دەبێت ئاسایشی هەولێر داوای لێبوردن بكات و قەرەبوی ماددی و مەعنەوەی ئەو ئەندامەیان بكاتەوە". 

بەثیی میدیاکانی گۆڕان، سەریاس عەونی هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌كه‌یان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێره‌وه‌ لەسەر داکۆکیکردن لەمافی خەڵك رفێندراوە و ئازاردراوە و برینداركراوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP