ئەمریکا داوای جێبەجێ کردنی رێکەوتننامەی شەنگال دەکات

کوردستان
11:07 - 2024-07-24

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال دەکەنەوە و داوا لە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمـیش دەکەن لەپێناو سەقامگیری و بونیادنانەوەی ناوچەکە ئەو رێککەوتننامەیە جێبەجێبکەن.
ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو ڕێککەوتننامەیە دەستپێکێکی گرنگە بۆ بە ئاگابوون لەو کەسانەی بونەتە قوربانی جینۆسایدی ساڵی 2014.
ئاماژەی بەوەشکردووە: رێککەوتننامەکە تا ئێستا وەك خۆی ماوەتەوە و جێبەجێ نەکراوە، هەربۆیە جەخت لە پێویستی جێبەجێکردنی دەکەنەوە.
باسی لەوەشکردوە: داوا لە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن ڕێککەوتننامەی شەنگال جێبەجێ بکەن چونکە ئەو ڕێککەوتنە سەقامگیری و بونیادنانەوەی ناوچەکە زامن دەکات.
داواش دەکات ئاسایش و سەقامگیری شنگال بە پۆلیسی فیدڕاڵی و هێزە عێراقییەکان بسپێردرێت بەتایبەت ئەو کەسانەی خەڵکی شنگالن وەك چۆن لە ناوەڕۆکی ڕێککەوتننەکەدا هاتوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP