ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ناکرێت

کوردستان
12:30 - 2024-07-24

بەهۆی گەشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات، بۆ دووەمین هەفتە لەسەریەک، ئەنجوومەنی وەزیران کۆنابێتەوە.
وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ناکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، چوارشەممەی رابردوو، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نەکرا و پەیام نێردرابوو بۆ وەزیرەکان کە ئەنجوومەنی وەزیران کۆنابێتەوە.
بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەفتانە لە رۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە دەکرێت، بەڵام ماوەی دوو هەفتەیە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ناکرێت و هۆکارەکەشی پەیوەندی بە گەشتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە بۆ دەرەوەی وڵات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP