له‌ شارباژێر به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیاوه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌

کوردستان
10:08 - 2024-07-27

 
شەوی رابردوو سوپای تورکیا، سنووری ناحیەی قەسرێی لە قەزای چۆمان و کوێستانەکانی قەزای سیدەکان و گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت چه‌ندین جار بۆردوومانكرد.  

له‌و باره‌یه‌وه‌ کامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت له‌ لێدوانێكی رۆنامه‌وانیدا رایگەیاند:" شەوی رابردوو بۆردومانی دەورووبەری گوندی گەڵاڵە کرا، بەهۆیەوە ئاگرکەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە."

وتیشی:" لە ئێستادا تیمەکان رەوانەی ناوچەکەکراون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە."


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP