گوندێكی سنووری ئاغجه‌له‌ر بۆردومان كرا

کوردستان
15:11 - 2024-07-27

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 27ی ته‌موزی 2024 گوندی توتەقەڵ لەبناری چیایی خاڵخاڵانی سەربەناحیەی ئاغجەلەر بۆردوومان کراو ئاگرێكی زۆر له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌وته‌وه‌.

هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر رایگه‌یاند:" سه‌عات 12:30 نیوەڕۆی ئەمڕۆ گوندی (تووتەقەڵ)ی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر لە سنووری چەمچەماڵ بۆردوومانکراو و ئاگرێكی زۆر لە ناوچەكە كەوتوەتەوە و تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە."
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد:"بۆردوومانەکە چەند کیلۆمەترێک لە دووری شوێنی نیشتەجێبوونی گوندنشینەکان بووە و جاری دیکەش ئەو سنوورە بۆردوومانکراوە."
ئه‌مه‌ لە کاتێکدایە، سوپای توركیا شەوی رابردوو، گوندی گەڵاڵەی لە سنووری ماوەت بۆردوومانکرد.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP