ئێندریک وەک یاریزانى نوێی ریاڵ مەدرید ناسێندرا

وەرزش
15:13 - 2024-07-27

یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى، بە شێوەیەکى رەسمى، ئیندریک فیلیپی مۆرێراى بەرازیلى، وەک یاریزانى نوێی یانەکەى بە هاندەران و دەزگاکانى راگەیاندن ناساند، لە سەرەتادا، پشکنینى پزیشکى بۆ یاریزانەکە ئەنجامدرا، دواتر بۆندەکەى واژۆکرد و پاشان درێسی ژمارە 16ـى پێ بەخشرا، هەروەها 60 هەزار هاندەر لە مەراسیمەکەدا ئامادەبوون، ئێندریک ساڵى 2016 پەیوەندى بە تیپی لاوانى یانەى پاڵمێراسى بەرازیلیەوە کرد، دواتر لە نێوان ساڵەکانى 2022 تا 2024 لە تیپی یەکەمى یانەکە دەرکەوت و بوە جێى خواست چەندین یانەى گەورەى ئەوروپا، بەڵام بەرپرسانى یانەى ریال مەدرید لە گواستنەوەى سەرکەوتوو بوون، گرێبەستى یاریزانە تەمەن 18 ساڵانەکەش تا هاوینى 2027 دەبێت لەگەڵ مەرجى درێژکردنەوە بۆ ماوەى 3 وەرز.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP