كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كورد به‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ كوژرا

کوردستان
15:21 - 2024-07-27

ئەمڕۆ له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی سنووری ئێرانی، لە سنووری نەوسوودی پارێزگای کرماشان دەستڕێژی گولـله‌ لە چەند کۆڵبەرێک کراو کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی (نوێن) سەر بە شاری سەوڵاوا کە تەمەنی ٢٥ ساڵە گیانی لە دەستدا.

ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌:"هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوودی پارێزگای کرماشان دەستڕێژی گولەیان لە چەند کۆڵبەرێکی کورد کردو بەهۆی ئەو دەستڕێژەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی نوێن سەر بە شاری سەوڵاوا کە تەمەنی ٢٥ ساڵە گیانی لە دەستداوە."

(کۆڵبەرنیوز) ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌:"لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژێم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر کە دەکاتە ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر برینداربوون واتە ٨٧٪."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP