١٦ ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی ٢٨ی
تەمموزی ساڵی ٢٠٠٨، خەڵكی قارەمانی ئەم
شارە، لە خۆپیشاندانێکی مەدەنیدا پێشمەرگە
ئاسا بە خوێنی خۆیان دژی شۆڤێنییەكان وەستانەوەو بە بەرزكردنەوەی دروشمی
"لێرە ناڕۆین كەركوك چارەنووسمانە" كوردستانی بوونی كەركوكیان بۆ دۆست و
نەیار سەلماندەوە.
خوێنی شەھیدەکانی ٢٨ی تەموز پیلانی شۆڤێنییەکانی
پوچەڵ کردەوەو پێناسەی لێرە ناڕۆین ئـاوێتەی ناسنامەی نەتەوایەتی کەرکوک کردو
کوردستانیانی کەرکوک لەو ڕۆژەدا ھەموو پێشمەرگەی سەنگەری خەباتی مەدەنیبوون لە
پێناو کوردستانی بوونی کەرکوک.
لەروژی ۲٨-٧-٢٠٠٨
کەرکوکیەکان سەلماندیان ئیرادەیان لەوە بەهێزترە بشکێندرێت و دەستبەرداری مافەکانیان بن، لەو رۆژەدا کەرکووکییەکان بە خۆێنی
ئاڵی ۲٦
شەهید ناسنامەی کوردستانی بوونی خاکی کەرکوکیان سەلماند ەوە.
ئەمەش لە کاتێکدا بوو، بەشێك لەشۆڤێنییەكانی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵیاندا لەچوارچێوەی پڕۆژەیاسایەكدا دۆخی كەركوك
بگەڕێننەوە بۆ پێش ساڵی 2003 لەڕووی سیاسیو دیمۆگرافییەوە، لەو كاتەدا
كەركوكییەكان ڕژانەسەر شەقامەكان دژی ئەو هەوڵەی شۆڤێنییەكان، بەڵام تیرۆریستو
شۆڤێنییو تاریك پەرستان دەستیان چووە خوێنی ڕۆڵەكانی میللەتەكەمانو چەندین
خۆپیشاندەریان شەهیدو برینداركرد كە بەشێكیان لە چینی مامۆستایان بوون.
لای خۆشیەوە،
رەوانشاد سەرۆك مام جەلال ڤیتۆی دژی مادەی ٢٤ بەكارهێناو شكستی بەو هەوڵەی
شۆڤێنییەكان هێناو پڕۆژە یاساكەی ڕەتكردەوە، بەوەش جارێكی دیكە ئیرادەی ڕاستەقینەی
گەلەكەمان سەركەوتو خەونی شۆڤێنییەكان ئەوجارەش لەگۆڕنرایەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP