وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت،
زیاتر لە 300 هەزار کرێکار دەستبەری کاریان بۆ کراوەو بەپێی یاسا مافیان
پارێزراوە.
نەجم عیقابی وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری
کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 300 هەزار کرێکار دەستەبەری کاریان بۆ کراوەو نزیکەی 43 هەزار کرێکاری بیانیش
لەوەزارەتی کار تۆمارکراون.
راشیگەیاند، دانانی یاسای ژمارە 18ـی ساڵی 2023
کە تایبەتە خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران، لەپێناو پاراستنی
ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ کرێکار بووە.
لەبارەی بوونی کرێکاری بیانییەوە، جێگری سەرۆکی
سەندیکاکانی کرێکارانی عێراق ئاشکرایکردووە، نزیکەی ملیۆنێک کرێکاری بیانی
نایاسایی لە عێراقدان، لەکاتێکدا زیاتر لە چوار ملیۆن هاوڵاتی بێکارمان هەیە.
وتیشی، کارئاسانی بۆ هێنانی کرێکاری بیانی
دەکرێت، وەزارەتەکانی ناوخۆ، پلاندانان، نەوت و کۆمپانیا نەوتییەکان هۆکاری سەرەکی
هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی کرێکارن و، پێویستە حکومەت رێکاری پێویست بگرێتەبەر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP