وەزیری کارەبای حکومەتی عێراق رایگەیاند،
بەرهەمهێنانیان گەیاندووەتە 27 هەزار و 400 مێگاوات کارەبا، کە پێشتر نزیکەی 19
هەزار مێگاوات بووە .
زیاد عەلی، وەزیری کارەبای حكومەتی عێراق، لە
پرۆژەی فراوانکردنی وێستگەی کارەبای حەیدەریە لە نەجەف رایگەیاند، ئێمە لە
بارودۆخێکی زۆر سەختدا وەزارەتی کارەبامان وەرگرت کە بەرهەمهێنان نزیکەی 19 هەزار
مێگاوات بووە، لەماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا گەیاندومانەتە 27 هەزار و 400 مێگاوات
کارەبا و لەسەدا 40% زیادیکردووە".
راشیگەیاند، خواست لە وەرزی هاویندا لەسەر کارەبا
زیادیکردووە و چەندین پرۆژەیان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا هەیە، کە
پێداویستی عێراق نزیکەی 45 هەزار مێگاوات کارەبایە.
وەزیری کارەبای عێراق ئەوەشی خستەڕوو، کەرتی
تایبەت شانبەشانی حکومەت بەشداربووە لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەباو
چارەسەرکردنی گرفتەکان، بۆ ئەمساڵێش گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە
جیاوازەکاندا بۆ بەرهەمهێنانی چوار هەزار مێگاوات کارەبا ئەنجامدراوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP