بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە بابل بۆردوومان کران

عێراق
12:30 - 2024-07-31

چەند تەقینەوەیەک لە شارەدێی جەرف ئەلسەخڕیی سەر بە پارێزگای بابل روویانداو بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژران و برینداربوون.
میدیا عێراقییەکانیش ئاماژە بەوەدەکەن، تەقینەوەکان لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی چەند بارەگایەکی حەشدی شەعبییە.
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، چەند تەقینەوەیەک لە شارەدێی جەرف ئەلسەخەڕ روویاندا و بارەگاکانی حەشدی شەعبی بە ئامانجگیراوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەهۆی تەقینەوەکانەوە کوژراو و بریندار هەیە و چوار چەکداری حەشدی شەعبی، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی موسەیب.
باس لەوەشکراوە، پێدەچێت تەقینەوەکان بەهۆی بۆردوومانی درۆنی ئەمریکییەوە بێت، بۆ سەر بارەگاکانی حیزبوڵای عێراقی.
دەستەی حەشدی شەعبیش لەبارەی بۆردوومانەکانی بابل راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت،هێرشەکە لەرێگەی چەند درۆنێکەوە بووە و بارەگای لیوای 47ی ئۆپراسیۆنەکانی جەزیرە لە پارێزگای بابل کراوەتە ئامانج و لەئەنجامدا چەند چەکدارێکیان کوژران و برینداربوون.
لەوبارەیەوە لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگەیاند : هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی تاوانێكی قێزه‌ون و ده‌ستدرێژییه‌كی بێپه‌رده‌یان به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر كرده‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ باكوری پارێزگای بابل ، هەروەها وتیشى : ئه‌م جۆره‌ ده‌ستدرێژییانه‌ ڕه‌نگه‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ ڕابكێشنه‌ ململانێ و جه‌نگ و لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیداره‌وه‌، بۆیه‌ دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ دڕندانه‌یه‌، ته‌واوی به‌رپرسیارێتیی ئه‌و لێكه‌وتانه‌ ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی.

هەر لەسەر ئەو هێرشە وتەبێژى سەرۆک وەزیرانى عیراق هاتەدەنگ و وتى : پێشێلكاریی مه‌ترسیداری له‌م جۆره‌ كه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ ده‌رئه‌نجامه‌كانی نه‌كرابێت، ڕه‌نگه‌ به‌ ڕاده‌یه‌كی زۆر هه‌وڵ و میكانیزم و چوارچێوه‌كانی كاری ئه‌منیی هاوبه‌ش بۆ جه‌نگاندن دژی داعش له‌ عێراق و سوریا كه‌مبكاته‌وه‌.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP