تایم سەنتەر مۆڵ كه یه‌كێكه له بازاڕه گه‌وره‌و مۆدێرنه‌كان له شاری كه‌ركوك و نزیكه‌ی 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له مه‌راسمێكدا كه كردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندرا، بڕیاره رۆژی هه‌ینی دابخرێت.
ئاراس ئیسماعیل بەڕێوەبەری (تایم سەنتەر مۆڵ) سه‌باره‌ت به هۆكاری داخستنی مۆڵه‌كه بە کەناڵی کەرکوکی راگەیاند: "بڕیاری داخستنی مۆڵەکە بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، هۆكاری یەکەم، نەبوونی هیچ پاڵپشتییەک لەلایەن ئیدارەی کەرکوک و حکومەتە، هۆكاری دووەمیش، ئامانجمان ئەوەیە بەشێوەیەکی باشتر چاکسازیی لە مۆڵەکەدا بکەین بۆ ئەوەی لەقۆناغی داهاتوودا بە بەرنامەیەکی جیاوازترەوە بکرێتەوە."
تایم سه‌نته‌ر مۆڵ كه كه‌تووه‌ته گه‌ڕه‌كی ره‌حیماواوه، له 3 نهۆم پێكدێت و هه‌ر نهۆمێكش چه‌ندین جۆری شمه‌ك و كه‌لوپه‌لی جۆراو جۆری تێدا ده‌فرۆشرێت، هه‌روه‌ها هۆڵی یاریكردنی بۆڵینگ و بلیاردو سینه‌ماو پاركی ئۆتۆمبیل و كافتریای له‌خۆگرتووه.
تایم سه‌نته‌ر مۆڵ، ساڵانه چه‌ندین مەراسیم و ئاهەنگ و پێشانگای هونەری تێدا سازده‌كرێت، به‌تایبه‌ت ئاهه‌نگی سەری ساڵ، سوودێكی زۆری بە بەشێك لە گەنجان و خێزانەكان گەیاندبو و ژماره‌یه‌كی زۆر هەلی كاری بۆ گەنجان و ئەو خوێندكارانه‌ی كه خوێندنیان تەواو كردبو ره‌خساندبوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP