حكومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به‌ كوژرانی هه‌نییه‌ راگه‌یاند

عێراق
21:50 - 2024-07-31


حكومه‌تی عێراق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به‌ كوژرانی ئیسماعیل هه‌نیه‌ راگه‌یاندو داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌رپرسیارێتییه‌كانی بۆ پاراستنی ئاشتیی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێ بكات.

باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" قه‌واره‌ی زایۆنیی له‌ ڕه‌فتارێكی دیكه‌ی تاوانكاریدا، ده‌ستدرێژییه‌كی گوناهبارانه‌ی ئه‌نجامداو له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران، ئیسماعیل هه‌نییه‌، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی كرده‌ ئامانج."

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:" به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی تیرۆر و به‌ئامانجگرتنی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵگیرسانی قه‌یرانه‌كان و فراوانكردنی ململانێكان، قه‌واره‌ی زایۆنی سه‌روه‌ریی وڵاتانی پێشێلكردوه‌ و سه‌رپێچی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كردووه‌، كه‌ به‌ ناچاری كاردانه‌وه‌ی مه‌ترسیدار له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت كه‌ "حكومه‌تی عێراق هۆشدارییه‌كانی خۆی له‌ دژی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ شه‌ڕانگێزانه‌ دوباره‌ كردوه‌ته‌وه‌ و زیاتر له‌ بۆنه‌یه‌كدا داوای هه‌ڵوێستێكی نێوده‌وڵه‌تیی پته‌وی له‌ لایه‌ن دامه‌زراوه‌كان و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و وڵاتانی زلهێز كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی رێگریی له‌ په‌ره‌سه‌ندنی نوێ بكه‌ن و سه‌رپێچی زایۆنییه‌كان كه‌ تێكدانی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ و ئاسایشی وڵاتانه‌ رابگرن".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕه‌ كه‌: "ئه‌م قه‌واره‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی جینۆساید دژی گه‌لی خۆڕاگری فه‌ڵه‌ستین، به‌ پێشێلكردنی هه‌مو پێوه‌ره‌ ئه‌خلاقی و مرۆییه‌كان، بۆیه‌ "بانگه‌واز بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ین، به‌مه‌به‌ستی له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی و ئه‌ركه‌كانی خۆی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP