لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا، عێراق 2 ملیۆن و 400 هەزار سپلیت ـ ی لە چینەوە هاوردە کردووە، کە بەهاکەیان 757 ملیۆن و 900 هەزار دۆلارە.
بەگوێرەی دامەزراوەی عێراقی ئایندە و گومرگی چین، لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا، چین زۆرترین سپلیتی هەناردەی ژاپۆن کردووە بە بەهای 822 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار. دوای ئەو عێراق لە پلەی دووەم دێت، بە بەهای 757 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار.
هەریەکە لە وڵاتانی مەکسیک، ئیمارات و سعودیە لە پلەی سێیەم تاوەکو پێنجەمن لە ریزبەندیی کڕیارانی ئامێری فێنکەرەوەکە لە چین.
لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا قەبارەی بازرگانیی نێوان عێراق و چین 27 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە. لەو ژمارەیە عێراق بە بەهای هەشت ملیار و 15 ملیۆن دۆلار کاڵای لە چین کڕیوە، چینیش بە بەهای 18 ملیار و 800 ملیۆن نەوت و خورمای لە عێراق کڕیوە کە زۆرترینی نەوت بووە.
پێشبینی دەکرێت ئەگەر بازرگانییەکە بەم ئاڕاستەیە بەردەوام بێت، ئەم ساڵ قەبارەی بازرگانیی نێوان چین و عێراق بگاتە 55 ملیار دینار.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP