دەرباز کۆسرەت رەسوڵ سەردانی دانیشتوانی گەڕەکێکی
هەولێر دەکات و چاوی بەدانیشتوانەکەی دەکەوێت و رایدەگەیەنێت: "سه‌ره‌ڕای كه‌می
خزمه‌تگوزارییه‌كان، كه‌چی خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ره‌كانه ده‌سبه‌رداری گیانی كوردایه‌تی
و نیشتمانپه‌روه‌ری و مرۆڤدۆستی نه‌بوون".
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "له سه‌ردانێكم بۆ گه‌ڕه‌كی كوران
چاوم كه‌وت به بەشێک لە پیاوانی ئاینی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و خه‌ڵكه خاكیه‌كه‌ی
ئەو گەرەکە ڕەسەنەی شاری هەولێر، كه خۆم له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه کاسبکار و
ماندوونەناسانە ده‌بینمه‌وه کە دەستبەرداری دیرۆک و یاد و یادەوەرییەکانی کوڵان و
شەقامەکانی نابن بەخەمخۆرییەوە کار بۆ پتەوکردنی بەها باڵاکانی کۆمەڵگە دەکەن".
وتیشی: گه‌ڕه‌كی كوران له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌لماندوویه‌تی
كه لانكه‌ی پێشمه‌رگه‌و خەبات بووه، بۆیه ئارام گرتن و میانره‌وی و پێكه‌وه‌ژیان
بووه‌ته به‌شێك له نەریتی خه‌ڵكه‌كه‌ی.
دەشڵێت: "گه‌ڕه‌كه ره‌سه‌نه‌كانی هه‌ولێر
هه‌میشه پارێزه‌ری روحی پێكه‌وه‌ژیان بوونه‌و ده‌ستی هاوكاری بۆ هه‌موو لایه‌ك
درێژ ده‌كه‌ن، هه‌ر گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر قه‌ڵایه‌كی به‌رزی به‌رگرییه، سه‌ره‌ڕای
كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان، كه‌چی خه‌ڵكی ئه‌و گەڕه‌كانه ده‌ستبه‌رداری گیانی
كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری و مرۆڤدۆستی نه‌بوون".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP