ئاراس محەمەد ئاغا : بارەگاکانی یەکێتی کراوەیە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان

کوردستان
18:13 - 2024-08-05

ئەمرۆ دوو شەمە ٥ی ئابی ٢٠٢٤  هەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا پێشوازی کرد لە بەرێز(شێخ مسعود سڵیمان) سەرۆك عەشیرەتی گەرگەری لە عیراق و ژمارەیەكی تری کەسایەتی وریش سپی عەشیرەتەکە .

لەلایەن لێپرسراوی مەڵبەند پێشوازی گەرمیان لیکرا ، سەرەدانێکی دۆستانەی نێوانیان بوو ، هاوکات هەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا ستایشی رۆلی عەشیرەتی گەرگەریی بەرز نرخاند لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی ھاوڵاتیان بەبێ جیاوازی بەتایبەتیش لە کاروباری کۆمەڵایەتی و پێکەوەیی لە ناوچەکە .و رایگەیاند بارەگاکانی یەکێتی کراوەیە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان بە گشت پێکهاتەکانی نەینەوا بەبی جیاوازیی.

سەرۆك عەشیرەتی گەرگەری و وەفدی لەگەلی سوپاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە هەمیشە دەرگایان والایە بۆیان و بەردەوام پشتگیریان دەکات و بەسەریان دەکاتەوە و بەدەم داواکاریەکانیانەوە دەچێت بۆیان جێبەجی دەکات بەتایبەتی لە رۆژئاوای دیجلەی شاری نەینەوا  .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP