سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌بێت بۆ كوردو له‌ناو كوردیشدا بۆ یه‌كێتی بێت

کوردستان
17:23 - 2024-08-07


سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ سه‌باره‌ت به‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت: "هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی كه‌ كورد زۆرینه‌ی شاره‌كه‌یه‌و پێویسته‌ به‌ زووترین كاتیش پارێزگارێك بۆ شاره‌كه‌ ده‌ستنیشان بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خۆمان وه‌ك كورد كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توانای خۆبه‌ڕ‌ێوه‌بردن و چارەسەرکردنی کێشەکانمان نییه‌".

پێویستە کوردێك وەک پارێزگار دەستنیشان بکرێت
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌لماندی كورد زۆرینه‌ی شاره‌كه‌یه‌ و پێویستیشه‌ كوردێك به‌ زووترین كات بۆ پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ستنیشان بكرێت".

 سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ده‌ڵێت."له‌ رابردوودا كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر نه‌كردو دادگای فیدراڵی كێشه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردین، بۆ ئه‌مجاره‌ش ئه‌گه‌ر بابه‌تی كه‌ركوك خۆمان چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ین كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت و ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ كورد توانای خۆبه‌ڕ‌ێوه‌بردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی نییه‌، ئه‌وکاتە حكومه‌تی فیداڵ یان دادگای فیدراڵی ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات"

سەرجەم لایەنەکان بەشداری ئیدارەی شارەکە بکەن
سه‌عدی پیره‌ ئاماژەی  بۆئەوەشكرد: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵێك پێشنیار بكات له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات له‌پێناو خزمه‌تكردنی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوك".

وته‌بێژی یه‌كێتی جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ :"كه‌ركوك ده‌بێت پارێزگارێكی هه‌بێت كه‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ بێت و به‌پێی ئیستحاقی هه‌ڵبژاردنیش بێت ئه‌و پۆسته‌ ده‌بێت بۆ كوردو له‌ناو كوردیشدا بۆ یه‌كێتی بێت، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانین له‌كه‌ركوك به‌پێی ئیستحقاقی ده‌نگیان له‌و شاره‌."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP