دوو كچه‌ ئێزدی دوای 10 له‌ رفاندنیان ئازادكران

عێراق
21:08 - 2024-08-12



دوو كچی ئیزدی كه‌ یەكێكیان كاتێك تیرۆرستانی داعش له‌ شه‌نگال رفاندوویانه‌، تەمەنی چەند مانگێك بووە، له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه‌ ئازادكران. 
 
یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند:"بە هەماهەنگیی له‌گه‌ڵ پاسەوانی سنوور، هەواڵگریی نیشتیمانیی عێراق دوو كچە ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار بكات كە لە شنگال ڕفێنرابوون.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكركدوو كه‌ :"ئه‌و دوو كچە ئێزدییە ڕزگار كراواوه‌ ناویان ( خوناڤ و تەواف) ە كە تەمەنی یەكێكیان 10 ساڵە و ئەوی دیكەش 23 ساڵەو لە ناوچەی گرشینی ئیدارەی زاخۆ بەكەسوكارییان شاد كرانەوە".

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP