کۆلێژى پەروەردەى وەرزشى دەرگاى بەڕووى دەرچوان واڵاکرد

وەرزش
15:38 - 2024-08-18

کۆلێژى پەروەردەى وەرزشى و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆى کەرکوک دەرگا بەڕووى خوێندکاران و فێرخوازان دەکاتەوە لە ئێستادا دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن بۆ درێژە پێدان بە قۆناغەکانى خوێندن بەم مەرجانەى خوارەوە :

1- دەرچوانى لقە ئەدەبی و زانستییەکان و پیشەییەکان دەتوانن فۆرم پێشکەش بکەن ، بۆ کوڕان نابێ کۆنمرەیان لە 59 کومتربێت ، بۆ کچانیش نابێ کۆنمرەیان لە 55 کەمتربێت ، پیشەییەکانیش دەبێت کۆنمرەیان 60 بێت .

2- ئەو فێرخوازانەى لەسەر ئۆڵۆمپی داواکارى پێشکەش دەکەن ، کۆنمرە پێویست نیە تەنها پێویستى بەبەڵگەیەکى رەسمى هەیە کە پشت راستى بکاتەوە داوکار مەرجەکانى لیژنەى ئۆڵۆمپی تێدایە .

3- پێشکەشکردنى داواکارییەکان لە 18 / 5 /2024 دەسپێدەکات تاکو 8/9/2024 بەردەوام دەبێت .

4- تاقیکردنەوەى پراکتیکى لە 10 / 9 /2024 دەسپێدەکات تاکو  15/9-2024

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP